دەرزی بۆتۆکس شێوازێکە کە بەکاردێت بۆ نەهێشتن و ڕێگریکردن لە دروستبوونی هێڵەکان لەسەر ڕوخسار. گرژبوون و فراوانبوونی ماسولکەکانی دەموچاو ڕەنگە سیماکە بگۆڕێت و هێڵ و چرچ و لۆچی لەسەر ڕوخسار دروست بکات بەتایبەت لەسەر پێشەوە و دەوری لێوەکان. دەرزی بۆتۆکس هێڵەکانی دەموچاو دەسڕێتەوە و ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی هێڵی نوێ و قووڵتر.
کاریگەری لاوەکی و دەرئەنجامەکانی دوای بۆتۆکس چین؟
دەرزی بۆتۆکس لەوانەیە ببێتە هۆی هەندێک ئاوسانی یان هەوکردن. ئەمەش شتێکی ئاساییە و دوای چەند کاتژمێرێک نامێنێت.
ئەگەر ئەمە یەکەمجارە بۆتۆکس ئەنجام بدەیت، لەوانەیە هەست بە کەمێک هەڵئاوسانی و ئاوسانی چاوەکانت بکەیت. خەمت نەبێت، ئەمەش شتێکی ئاساییە و دوای یەک بۆ دوو کاتژمێر نامێنێت.
دەرزی بۆتۆکس نابێتە هۆی ئازار و کاریگەری لاوەکی. بەڵام مرۆڤەکان دەتوانن کرێمی بێهۆشکەر بەکاربهێنن بۆ ئەوەی لە ئازاری دەرزییەکە دوور بکەونەوە.
ڕەنگە هەندێک کەس لە یەکەم ڕۆژی بۆتۆکسدا هەست بە کەمێک سەرئێشە بکەن. ڕاوێژکردن بە پزیشک و بەکارهێنانی دەرمانی باوی ئازارشکێن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەم سەرئێشەیە.